خاج
که هێشتاکه له گه‌ڵما بووی؛من نه‌مریم ئه‌هۆنیه‌وه
بۆ گه‌ردنی وه‌فاداریت !
که بایی بووی ؛
قه‌ڵه‌مێکی ڕاست و چه‌پم پێدا هێنای
له خاجم دای !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خه‌ون
له خه‌وم دا ،
جاوم برِیبۆ چاوی خوا
که رِاپهڕیم ،
تۆ له ته‌نیشتم دانیشتبووی
ئه‌ی خواوه‌ندی پاکی و جوانی
له چاوی منت دهرِوانی !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕێز
که دێم بۆ لات
له جێگه ژوان ،
کڵاشه‌کانم داده‌نێم !
له‌سه‌ر زه‌مین
کوێ پیرۆزتر له‌و خاکه‌یه ،
دوو دڵداری له‌سه‌ر ده‌ژین ؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاڵێ
کاڵێ ،
به‌ینێکه هیچ ناڵێ !
جاران سه‌راپا زوبان بوو
جاران سه‌راپا گوێ بوو !
که زوبان بوو هه‌ر هاوار بوو
که گوێ بوو،
پڕ له ترپه‌ی دڵی شار بوو !
زوبانیان بڕی
گوێیان که‌ڕ کرد
وه‌ک سه‌نگی مت
له‌گۆشه‌یه‌ک هه‌ڵیان په‌سارد!
وه‌ک سه‌نگی مت مته‌ق ناکا!
کاڵێ، په‌ری شێعری منه
کاڵێ ، ڕووحی شێعری منه
کاڵێ کاڵێ کاڵێ
کاڵێ به‌ینێکه هیج ناڵێ !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێده‌سه‌ڵاتی
ڕۆژی وایه
هه‌ر به ئه‌نقه‌ست
چاویلکه‌که‌م
له ماڵه‌وه به‌جێ دێڵم !
تا هه‌ر نه‌بێ
ئه‌و ڕۆژه‌یان
شاد و ئازاد
لێڵ ببینم
ڕووخساری په‌یکه‌ری جه‌للاد !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دژایه‌تی
خوێنمان به جۆیه‌ک دا ناڕوا
دوورین له یه‌ک
وه‌کوو ؛ به‌فر و
گوڵه هێرۆ
عه‌رز و عاسمان
غه‌م و شادی !
ئه‌وان ،
خه‌ویان له من ده‌وێ
من ڕاپه‌ڕین !
ئه‌وان ،
تامه‌زرۆی بێده‌نگین
من ئازادی !
ــ
په‌یکه‌ر
« سیامه‌ند»ێکم زۆر دڵگیر
له ناو ڕکه‌ی خه‌ما یه‌خسیر!
بهتهشوێی بیر
له مه‌ڕمه‌ڕی شێعره‌کانم
داده‌تاشم په‌یکه‌ری تۆ!
به‌ڵام هه‌ی هۆ !
ناسکه « خه‌جێ »
ئه‌تۆ له کوێ و
شێعر له کوێ ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوژده
له عاستی هیچ ده‌سه‌ڵاتێ ،
هه‌رگیز سه‌رم دانه‌نه‌وی !
ـ بۆ هیچ که‌سێ ـ
سوژده‌م نه‌برد ،
وه‌ک ترسه‌نۆک !
له جێی زوبانی بڕاوی
سه‌دان زوبانی لێ ڕوا !
له جێی گوێچکه‌ی که‌ڕ کراوی
سه‌دان گوێچکه‌ی پێوه لکا !
به‌ڵام سه‌یره !
زوبانی ئێستای بێده‌نگن
گوێچکه‌ی ئێستایکپ و وڕن!
تۆپی له ژێر پێ ده‌رده‌که‌ن
ڕۆژی سه‌د جار
مردنی خۆی نیشان ده‌ده‌ن
ههرخهیاڵ بوو ؛
بۆ زێڕ ، بۆ زۆر ،
بێمه سه‌رچۆک !
به‌ڵام کاتێ گه‌ڕامه‌وه ،
بۆ زێده‌که‌م ؛
ئازاد ، بێ باک ؛
سوژده‌م برد و
ناوچاوانم ،
خسته سه‌ر خاک !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵنیا یی
بیر له هه‌رچی ده‌که‌مه‌وه ،
ده‌که‌ومه ناو شک و گوما ن .
زۆر ده‌ترسم له داهاتوو
زۆر دوو دڵم ،
له ئاکاری دونیای ئه‌مڕۆ !
به‌ڵام له دوو شت دڵنیام ،
وه‌فای خۆم و
ئه‌وینی تۆ!
که جێم دێڵی
که دێیه لام ،
ده‌بمه سوڵتانی سه‌رزه‌وی
چی دوندی به‌رزی دونیایه
له به‌ر چاوم نه‌وین نه‌وی!
که جێم دێڵی،
ژاکاو، ناشاد
ده‌بمه‌وه شاعیری خه‌مان : ک.د.ئازاد !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆران
لە کێو فێر بووی ؛
یاخی بوون و
سەربەخۆیی و سەرنانەوە !
لە شەو فێر بووی ؛
خۆشاردنەوە و
دووبارە سەر هەڵدانەوە !
لە خەم فێر بووی ؛
لە ناو ناخی ،
عاشقان دا حەسانەوە !
منیش ،
ڕووبار فێری کردووم ؛
هەرگیز ئاوڕ نەدانەوە !
ڕۆیشتن و
ڕێبواری ڕێی پڕ خەتەر و
بێ تان و بێ گەڕانەوە !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌رمان
له سه‌ر گه‌ڵا ناوتم نووسی،
پایز به تاڵانی بردی !
له سه‌ر به‌فر ناوتم نووسی
هه‌تاو غه‌رقی ئاوی کردی !
له سه‌ر ورده خیزی به‌ستێن
ناوتم نووسی
ده‌ریا هه ڵچوو
ئاسه‌واری لێ نه‌هێشتی !
له ده‌فته‌ری شێعره‌کانما
ناوتم نووسی
وه‌کو شێعر بوویه نه‌مر
ئیتر هه‌رگیز ،
نه‌یان توانی بت سڕنه‌وه ،
ئاو و ئاگر !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تاران
تاران پێته‌ختی سته‌م بوو
لام دزێو بوو
جێگای جه‌رده‌و دز و خێو بوو؛
٭٭
بهڵاملهو ڕۆژه‌وه که تۆ
پێت خسته ناو زانکۆی تاران
تاران ئیتر،
بوو به بووکی هه‌موو شاران!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌قا
ئه‌مشه‌و پڕم له یادی تۆ!
وه‌کوو ده‌ریا ،
له شه‌پۆل و
وه‌ک ئاسمان له ئه‌ستێره !
ڕه‌نگه ده‌ریا بێ شه‌پۆل بێ و
ئه‌ستێره‌کان
ڕۆژێک ،
ئاسمان به جێ بێڵن !
به‌ڵام ،
هه‌رگێز باوه‌ڕ مه‌که
شۆخی په‌ریم ؛
له مهبهولا ،
بێ تۆ بژیم !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاوێنه
وه‌ک ئاوێنه‌ی باڵانوێنی
من ده‌نوێنی ،
هه‌ر له تۆدا خۆم ده‌بینم
گه‌ڵای زه‌ردی خه‌مه‌کانم
له به‌ر تۆدا ده‌وه‌رێنم
زوڵفی سه‌وزی بههارانهم
به‌رانبه‌ر تۆ داده‌هێنم
هه‌رچی هیوا و دڵخۆشیمه
به هۆی تۆوه ده‌نه‌خشێنم !
به‌ڵام ،
ئه‌گه‌ر تۆش ڕۆژێکی
لێڵت کردم
ده‌ت شکێنم !
بۆ شمشاڵ ژه‌نی کورد ؛ قاله مه‌ڕه:
شمشاڵ
گۆرانیه‌ک باڵی شکا!
بلوێرێک مرد!
حه‌یرانێک ڕووی کرده غوربه‌ت !
بڕنه‌وێکی ڕه‌قه‌م حه‌ڤده
له گولله‌که‌ی خۆی یاخی بوو !
شێعرێکیش بوو به دێوانه!
شمشاڵێکی موکوریانیش،
ڕووی کرده دونیای ئه‌فسانه!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تا ئەو پەڕی فەرامۆشی !
حەزم دەکرد ؛
وەک سۆزی عاشقانە بی
جوان بووکەکەی ،
شارە جوانەکەم« بانە »بی!
ئەفسانە بی !
حەزم دەکرد ؛
بەهانە بی !
فەرامۆش کەم ،
هەموو جیهان بە لاتەوە !
بەڵام ئێستا ،
ئەگەڕێم بۆ بەهانەیەک
کە تۆم لە بیر بباتەوە !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌رج
ڕه‌نگه چاوه‌کانت ڕه‌ش بن
ڕه‌نگه پێستت گه‌نم ڕه‌نگ و
زوڵف و برۆت قه‌ترانی بی!
به‌ڵام من بۆ خۆشه‌ویستی
دڵێکم ده‌وێ شهیدابێ
سه‌رێک سه‌رشێت و ڕیسوابێ
بێ په‌روا بێ!
وه‌کوو«ک.د.ئازاد» وابێ!
خۆر
په‌رده‌یه‌کی سوور ،
وه‌لاچوو !
په‌نجه‌ره‌یه‌ک ئاوه‌ڵا بوو !
خۆری سروشت دای له ناو ماڵ
خۆری ناو ماڵ ،
دای له شه‌قام !
منبهرانبهر په‌نجه‌ره‌که ،
ڕاوه‌ستاوم !
له نێوانی ئه‌و دوو خۆره ،
قه‌تیس ماوم !
خۆرێک جه‌سته‌م ئه‌لاوێنێ !
خۆرێک ،
ڕووحم ئه‌تاوێنێ !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نزا
من و
ته‌نیایی و
تاریکی و
مۆمێکی نیوه داگیرساو !
خوایه نه‌کا ،
بایه‌ک هه‌ڵ کا !
ئاوێته بوون
که ده‌ریایه‌ک ،
بچێته ناو
دڵی گه‌رمی وشکارۆیهک ؛
باوه‌ش به یه‌کترا ده‌که‌ن
دڵیان پڕه له کوڵ و کۆ !
نه قه‌ت ده‌ریای لێ ده‌مێنێ
نه وشکارۆ !
که من و تۆش به یه‌ک ده‌گه‌ین ؛
سه‌رمه‌ست و شاد !
نه تۆ ئیتر خۆت ده‌مێنی
نه شاعیرێک ،
پێی بوترێ : ک.د. ئازاد !
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له قه‌فی گۆچانێک هه‌ڵکه‌ندرا بوو!
ڕق
ڕانه‌مه‌ڕی ئه‌م چیایه
قه‌ت نا به‌خشن ،
ئه‌و گورگانه‌ی ئێستا وه‌ک سه‌گ،
ده‌لێسنه‌وه پێڵاوی شوان ،
کلکه سووته ده‌که‌ن بۆ نان !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵنیا یی
بیر له هه‌رچی ده‌که‌مه‌وه ،
ده‌که‌ومه ناو شک و گوما ن .
زۆر ده‌ترسم له داهاتوو
زۆر دوو دڵم ،
له ئاکاری دونیای ئه‌مڕۆ !
به‌ڵام له دوو شت دڵنیام ،
وه‌فای خۆم و
ئه‌وینی تۆ!
هيوادارم ئه و ئازاده يه ي كه ئه و له شيعره كانيا به كاري ئه هينئ ، رؤزيك هه موو به چاو بيبينين.
تاقه ييكه
ئيتر ناييته وه
ده زانم روژي ديت و
خه لاتي ئازادي بو ديته وه